ڤیدیۆ: هانزی فلیک هەواڵی ناخۆشی پێیە

رووداو دیجیتاڵ

 

هانزی فلیک، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا، سەرەڕای دەربڕینی دڵخۆشیی خۆی بەبردنەوە گەورەکەیان بەرامبەر بە ڤیاریال، هەواڵێکی ناخۆشی بە هاندەرانی بارسا راگەیاند و گوتی "ئەگەری هەیە پێکانەکەی تێر شتیگن قورس بێت".
 
لە گەڕی سەشەمی لالیگادا، بارسێلۆنا بووە میوانی ڤیاریال و بەئەنجامی 5-1 لێیبردەوە، بەڵام لە یارییەکەدا تێر شتیگنی گۆڵپارێزی بارسا بەقورسی تووشی پێکان بوو.
 
هانزی فلیک، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی دوای یارییەکە، هەواڵێکی ناخۆشی سەبارەت بە پێکانەکەی تێر شتیگن راگەیاند.
 
ئەمە پوختەی قسەکانی هانزی فلیکە:
 
هاندەران لێرە لە یاریگا یان لە تیڤی یارییەکی نایابیان بینی، هەروەها لە ڤیاریالەوە. خێراییەکی باوەڕپێنەکراو و دینامیکیەتێکی باوەڕپێنەکراو لە یارییەکەدا هەبوو، بەڵێ لەگەڵ سێ گۆڵە خەیاڵییەکەی ئێمە. بۆیە ئێمە زۆر دڵخۆشین بەئەنجامی 5-1. بەڵام لە کۆتاییدا هەست بەدڵتەنگی دەکەین، چونکە پێموایە پێکانەکەی تێر شتیگن قورس دەبێت. بەڵام دەبێت چاوەڕێ بین تاوەکو زانیاریی تەواومان دەست دەکەوێت.
 
بۆ مارک ئەمڕۆ تەنیا رووداوێک بوو. بەڕاستی قورسە. بەڵام ئێمە یاریزانی پێویستمان هەیە. لە ئەمڕۆوە دەبێت ئاگاداری یاریزانەکانیش بین. ئێمە ئەوەمان کردووە و بەڕاستی شانازی دەکەم. هەروەها من و ستافی راهێنەرایەتیم شانازی بە تیپەکەمانەوە دەکەین کە چۆن ئەمڕۆ یارییان کرد. سەرکەوتنێکی گەورە بوو.
 
نامەوێت زۆر باسی لامین بکەم، چونکە ئەو کارێکی نایاب دەکات. کوالیتییەکی گەورەی هەیە، بەڵام سەبارەت بە یاریزانەکانی دیکە جا لیڤاندۆڤسکی بێت، یان رافینیا و بەرگریکارەکانیشمان زۆر داهێنەرن. کەواتە بەڕاستی  ئێمە وەک تیپێک لە بەرگریدا یاری دەکەین، بەڵام لە هێرشبەریشدا وک یەک تیپ یاری دەکەین. ئەمەیە کە ئێمە دەمانەوێت. ئێمە دەمانەوێت بەڕاستی یەکەیەکی یەکگرتوو بین. تیپێک کە زۆر حەزی لە یاریکردنە بۆ یەکدی. ئەمە زۆر گرنگە.