ڤیدیۆ؛ زۆرانبازیی نێو شەمەندەفەر
رووداو دیجیتاڵ
کۆمەڵێک زۆرانبازی پیشەگەری ژاپۆنی، دەستپێشخەریەکی نوێیان کرد و نمایشێکی سەرسوڕهێنەریان پێشکێشکرد و هەمووانیان سەرسامکرد.
ئەو زۆرانبازانە، شەمەندەفەرێکی خێرایان کردە گۆڕەپانێک بۆ پێشکێشکردنی نمایشێکی زۆرانبازیی ئازاد لەنێو سەرنشینانی نێو شەمەندەفەرەکە.
زۆرانبازە دێرینەکانی ژاپۆنی، بەتایبەتی مینۆرۆ سوزوکی و سانشیرۆ تاکاگی، لە نێو شەمەندەفەرە خێراکەدا، نمایشێکی جوان و سەرنجڕاکێشیان پێشکێشکرد و بووە جێگەی رەزامەندی و دڵخۆشیی سەرنشینەکان.
ئەو شەمەندەفەرە، کە ناوی یان شینکانسنە، خێراییەکەی 180 میلە لە کاژێرێکدا.
ئەم نمایشە رێکلامێک بوو بۆ چالاکییەکی زۆرانبازی ئازاد کە لە کۆتایی هەفتەدا بەڕێوەدەچوو.