ڤیدیۆ؛ رۆناڵدۆ گڕی لە ئەهلی بەردا

23-09-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
Photo by Fayez NURELDINE / AFP
Photo by Fayez NURELDINE / AFP
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەهلی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سێ خولەک و 51 چرکە بەسبوون بۆ ئەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریگەی ئەول پارک بهێنێتە سەما و گۆڵی یەکەمی نەسڕ بەرامبەر ئەهلی تۆماربکات، کە خێراترین گۆڵی یاریی نێوان هەردوو یانەیە.
 
رۆناڵدۆ لە ورەیەکی بەرزدا یارییدەکات، بەڵام هەلێکی زێڕینی بۆ تۆمارکردنی گۆڵی دووەم لەدەستدا.
 
لە خولەکی 16 ئاندێرسۆن تالیسکا، گۆڵی دووەمی خاوەن یاریگەی بەلێدانی سەر تۆمارکرد و خۆشییەکی زیاتری خستە نێو هاندەرانی نەسڕ.
 
لە خولەکی 30 فرانک کیسێ، ناوەڕاستکارە کۆتدیڤوارییەکەی ئەهلی بە تۆمارکردنی گۆڵێک ئەنجامەکەی بۆ یانەی میوان کەمکردەوە.
 
بەر لە کۆتاییهاتنی نیوەی یەکەم، تالیسکا بەلێدانێکی بەهێز گۆڵێکی بڕواپێنەکرا و خەیاڵیی تۆمارکرد و سەمای سامبای لەنێو یاریگەدا ئەنجامدا.
 
لە سەرەتای نیوەی دووەمدا، لێدانێکی سزا بۆ ئەهلی هەژمارکرا، ریاز مەحرز سەرکەوتووانە جێبەجێیکرد، جارێکی دیکە ئەنجامەکەی کەمکردەوە.
 
زۆری نەبرد، کریستیانۆ ئامادەیی خۆی دووپاتکردەوە، یاریی بە بەرگریکاران کرد، بەلێدانێکی بەهێز گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی نەسڕی تۆمارکرد و ئاهەنگە بەردەوامەکەی لە یاریگەدا نمایشکردەوە.
 
بەر لە کۆتاییهاتنی یارییەکە، فیراس برێکان گۆڵێکی دیکەی بۆ ئەهلی تۆمارکرد، یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ بۆ نەسڕ کۆتاییهات.
 
کریستیانۆ ئاهەنگ بۆ بردنەوەیەکی دیکە دەگێڕێت، گۆڵکاری ئەم وەرزەی خولی سعودیە و 9 گۆڵی لە دوای 7 یاری تۆمارکردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە