تیروپشکی قۆناخی 16ـی کاراباو کەپ.. ئەرکی مانچێستەر سیتی زەحمەتە

23-09-2021
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن جامی کاراباو مانچێستەر سیتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

مانچێستەر سیتی ئەرکی ئاسان نابێت لە قۆناخی 16ـی جامی کاراباودا، چونکە لەسەر یاریگەی لەندەن رووبەڕووی یانەی وێستهام دەبێتەوە، چێڵسیش لە ستامفۆرد بریچ میوانداری ساوسامپتۆن دەکات.
 
دوای تەواوبوونی یارییەکانی قۆناخی سێیەمی کاراباو کەپ، راستەوخۆ تیروپشک بۆ یارییەکانی قۆناخی 16ـی پاڵەوانێتییەکە راکێشرا.
 
ناوی یانەی مانچێستەر یونایتد لەنێو ئەو 16 یانەیەدا نییە، کە گەیشتوونەتە ئەم قۆناخە، دوای ئەوەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە وێستهام دۆڕا.
 
لەنێو یانە گەورەکاندا، ئەرکی لیڤەرپوول لە هەموویان ئاسانترە، کە لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا دەبێتە میوانی پرێستۆن، کە  یانەیەکی کۆنی ئینگلتەرایە، ساڵی 1880 دامەزراوە، بەڵام ئێستا لە خولی پلەیەکی ئینگلتەرا یاری دەکات.
 
لەوانەیە ئەرکی هەردوو یانەکەی دیکەی لەندەن، چێڵسی و تۆتێنهام ئاسانتر بێت لە ئەرکی ئارسیناڵی هاوشارەکەیان، کە ئەمەی دوایی میوانداری لیدز یونایتد دەکات، لە کاتێکدا چێڵسی رووبەڕووی ساوسامپتۆن دەبێتەوە و تۆتێنهامیش دەبێتە میوانی بێرنلی.
 
خشتەی یارییەکانی قۆناخی 16ـی کاراباو کەپ:
 
پرێستۆن - لیڤەرپوول
كۆينز پارك رێنجەرز - سەندرلاند 
بێرنلی - تۆتێنهام 
لێستەر سيتی - برايتۆن 
وێستهام - مانچێستەر سيتی 
ستۆك سيتی - برێنتفۆرد 
ئارسیناڵ - ليدز يونايتد 
چێڵسی - ساوسامپتۆن

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە