یاریزانانی ریال مەدرید سەلامەتن

23-09-2020
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن ریال مەدرید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدرید ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای سەرجەم یاریزانانی یانەکەی راگەیاند.

دوای ئەوەی مارتن ئۆدیگاردی یاریزانی ریال مەدرید تووشی کۆرۆنا بوو، یانەکە لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند مارتن بە سووکی کۆرۆنای گرتووە و پێش یارییان بەرامبەر ریال بێتیس ئەو یاریزانە دەتوانێت مەشق بکات و بۆ یارییەکەش ئامادەدەبێت.

جگە لە ئۆدیگارد، یانەکە پشکنینی بۆ سەرجەم یاریزانان و ستافی یانەکە کردووە رایانگەیاندووە کە هەموو پشکنینەکان نێگەتیڤ بووە و کەسیدیکە لە یانە شاهانەکەدا تووشی کۆرۆنا نەبووە.

رۆژی شەممەی داهاتوو لە هەفتەی سێیەمی لالیگادا ریال مەدرید بەرامبەر ریال بێتیس یاریدەکات دوای ئەوەی لە هەفتەی یەکەم پشووی وەرگرتبوو، لە هەفتەی دووەمیشدا بەبێ گۆڵ لەگەڵ یانەی ریال سۆسیداد یەکسانبوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە