رووداو ـ هه‌ولێر
ماورۆ ئیكاردی، جاری یه‌كه‌مه باسی ئه‌و ده‌نگۆیانه ده‌كات، كه هه‌میشه ده‌ڵێن "مێسی دژایه‌تی ئیكاردی ده‌كات و رێگه نادات یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نیتن بكات".
ماورۆ ئیكاردی، یاریزانی یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتالی، كه ئێستا به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی ده‌كات، ره‌تیكرده‌وه لیۆنێل مێسی دژایه‌تی ئه‌و بكات و گوتی "من بڕوا به‌و چیرۆكانه ناكه‌م".
ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، به‌تایبه‌تیش له ئه‌رجه‌نتین هه‌میشه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مێسی هۆكاری بانگهێشت نه‌كردنی ئیكاردییه بۆ ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ، له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆشی ناوێت.
ئیكاردی كه یه‌كه‌مجاره باسی ئه‌و پرسه بكات، گوتی "مێسی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هۆكاری بێبه‌شكردنی من نییه له یاریكردن بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین".
ئیكاردی هه‌روه‌ها گوتی "ئه‌مه هه‌رایه‌كی بێ بنه‌مایه، من باوه‌ڕ به‌وه ناكه‌م، چونكه زۆر باش مێسی ده‌ناسم".
هێرشبه‌ری ئه‌رجه‌نتینی زیاتر له‌باره‌ی مێسییه‌وه، گوتی "مێسی باشترین یاریزانی جیهانه، من زۆر رێزی لێده‌گرم، بڕوام به‌و چیرۆكانه نییه".
ئیكاردی كه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه ئیتالییه‌كه‌ی تێكچووه، له مێركاتۆی ئه‌م هاوینه‌دا به‌شێوه‌ی خواستن چووه‌ته ریزه‌كانی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی، له‌گه‌ڵ مافی سه‌رپشك له كڕینی به 70 ملیۆن یۆرۆ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ