مێندی لە ژووری پشکنینەوە رازی بووە بچێتە مانسیتی

23-09-2017
سه‌نگه‌ر ستار
نیشانەکردن یاریزانێکی سیتی رازیکردووە
A+ A-
رووداو – هەولێر

بێنیامین مێندی یاریزانی نوێی یانەی مانچێستەرسیتی ئینگلیزی، کە گرانترین بەرگریکاری مێژووی 129 ساڵەی پرێمەرلیگە، چیرۆکی رازیبوونی خۆی بۆ مانچێستەرسیتی دەگێڕێتەوە.

مێندی چیرۆکی پەیوەندیکردنی بە مانسیتی بۆ رۆژنامەی تێلیگرافی ئینگلیزی دەگێڕێتەوەو دەڵێت" وەرزی رابردوو کە یاریزانی مۆناکۆ بووم، کاتێک لە چامپیۆنزلیگی رابردوو رووبەڕووی مانچێستەر سیتی بووینەوە، لە ژووری پشکنینی ماددە وزەبەخشەکان کیڤن دی برۆینم بینی و قسەمان کرد، چەندین پرسیارم لە دی برۆین کرد سەبارەت بە کەش و بارودۆخی سیتی، ئەویش بەشێوەیەک وەڵامی دامەوە کە ئارەزووم کرد رووبکەمە ئەو یانەیە و دی برۆین هۆکارێکی سەرەکی بوو بۆ ئەوەی ببمە بەرگریکاری سیتیزنس".

مێندی لە مێرکاتۆی رابردوو بە بڕی 51 ملیۆن پاوەند لە مۆناکۆوە پەیوەندی بە مانچێستەرسیتی کرد و بووە گرانترین بەرگریکار لە مێژووی پرێمەرلیگ


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە