رووداو دیجیتاڵ
میدیاکانی سعودیە، باس لە سەرهەڵدانی ناکۆکییەکی گەورە لە نێوان کەریم بنزیما هێرشبەری یانەی ئیتیحاد و نونۆ سانتۆ راهێنەری یانەکە کردووە. رۆژنامەکە دەڵێت "دۆخی نێوان ئەو دووانە لە ناکۆکیی گەورەدایە".
پێشتر سانتۆ لەگەڵ عەبدولڕەزاق حەمەدەڵڵای هێرشبەری یانەکەدا کێشەی هەبوو، ئەمجارە ئەو راهێنەرە بە بنزیمای گوتووە کە ئەو لەگەڵ شێوازی یارییکردنیدا ناگونجێت و لە بنەمادا ئەو داوای نەکردووە یانەکە گرێبەست لەگەڵ بنزیما بکەن.
وەک دیارە، گفتوگۆی تووند لە نێوان ئەو دووانەدا سەریهەڵداوە. بنزیما بەو دانوستاندنکارەی گوتووە کە ئەوی بردووەتە سعودیە، کە هەست بە ئاسوودەیی ناکات لە مامەڵەی سانتۆ لەگەڵیدا، چونکە شێوازی مامەڵەی ئەو ناپیشەگەرانەیە.
رۆژنامەکە دەڵێت "پێشتر بنزیما داوایکردبوو خۆی کاپتنی ئیتیحاد بێت، چونکە ئەزموونی لە هەموو یاریزانانی یانەکە زیاترە، بەڵام سانتۆ رازی نەبووبوو، گوتبووی رۆمارینیۆ بۆ ئەو ئەرکە گونجاوە و ئەو دەستنیشانکراوە بە کاپتنی تیپەکە و کەریم نابێت".
ئەم هاوینە کەریم بنزیما گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید نوێ نەکردەوە و بە گرێبەستێکی گرانبەها رووی لە یانەی ئیتیحادی سعودی کرد، کە پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی رۆشنی سعودیە،
نونۆ سانتۆ، رۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە بەدەستهێنانی نازناوی خولی سعودیە و لای هاندەرانی یانەی ئیتیحادەوە زۆر رێزی لێدەگیرێت، بەڵام بنزیماش کە خاوەنی باڵۆن دۆرە، هاندەرانی ئیتیحاد شانازی پێوە دەکەن، بۆیە ناکۆکی لەنێوان ئەم دووانەدا کاریگەری بەسەر تەواوی یانەکەوە دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ