ڤیدیۆ؛ یاریزانانی بایرن میونشن بە بە جلوبەرگی کلتوورییەوە

رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دانیشتنی ساڵانەی وێنەگرتنی خۆی بە جلوبەرگی کلتووریی لێدەرهۆزی تایبەت بە هەرێمی باڤاریای ئەڵمانی ئەنجامدا.
 
لە دانیشتنەکەدا هاری کەینی ئەستێرەی ئینگلیزی و یاریزانی نوێی یانە باڤارییەکە ئامادە نەبوو، بەهۆی ئەوەی بۆ چوارەم جار بوو بە باوک.
 
یاریزانەکان کاتێکی خۆشیان بەسەربرد، بەڵام هاری کەینیان لەبیربوو، بۆیە توماس توخێلی راهێنەر باسی ئەو یاریزانەی کرد و گوتی پیرۆزبایی لە هاری کەین دەکەن بەبۆنەی لەدایکبوونی منداڵی چوارەمی.
 
ماتیاس دی لێختی بەرگریکاری هۆڵەندیش گوتی پیرۆزە هاری بە بۆنەی لەدایکبوونی منداڵی چوارەمتەوە. کونارد لێماریش بە پێکەنینەوە گوتی ئافەرین
 
کیم مین جای، بەرگریکاری کۆری، هەوڵی دەدا بیرەی سپی بە زمانی کۆری وەسف بکات، لیرۆی سانێ و جوشوا کیمیچ لەگەڵ جای پێکەنینیان تەقییەوە. کە هەر زوو ئەو یاریزانە کۆرییە بووەتە کوڕێکی خۆشەویست لە ژووری جلگۆڕینی بایرن میونشن.