بەرەبەیانی سبەی ژوانێکی دیکەیە بۆ چێژوەرگرتن لە مێسی

23-08-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی ئینتەرمەیامی سینسیناتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

لیۆنێل مێسی و شاندی یانەی ئینتەرمەیامی بۆ ئەنجامدانی یارییەکەیان لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی پاڵەوانێتیی کراوەی ئەمریکا گەیشتنە شاری سینسیناتی.
 
بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە کاژێر 02:00 یانەی ئینتەرمەیامی دوای بردنەوەی نازناوی جامی خولەکان، لە قۆناخی پێشکۆتایی ئەم پاڵەوانێتییەدا بەرامبەر یانەی سینسیناتی یارییدەکات.
 
سینسیناتی یانەیەکی بەهێزی خولی ئەمریکایە و ئێستا پێشەنگی ریزبەندی خولەکەی گرتووە، بۆیە ئەرکی مێسی و هاوڕێکانی لە یارییەکەی بەرەبەیانی سبەیدا ئاسان نابێت.
 
ئینتەرمەیامی دوای پەیوەندیکردنی مێسی بە یانەکەوە و بردنەوەی نازناوی جامی خولەکان گۆڕانکارییەکی گەورەی بەخۆیەوە بینیووە و بووەتە تیپێکی رکابەر، یانەکە دەیەوێت بەبردنەوە لە سینسیناتی بۆ دووەمجار لەسەریەک بگاتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەک.
 
براوەی یاریی نێوان هەردوو یانەی ئینتەرمەیامی و سینسیناتی لە یاریی کۆتایی ئەم پاڵەوانێتییەدا بەرامبەر براوەی یاریی نێوان هەردوو یانەی هیوستن دینامۆ و ریال سالت لیگ یارییدەکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە