ڤیدیۆ؛ ئینتەرناسیۆناڵی بەرازیلی هەنگاوێک لە قۆناخی 8ـی لیبرتادۆرێس نزیکبووەوە

23-08-2023
ئیحسان تاهیر
بۆلیڤار 0-1 ئینتەرناسیۆناڵ
بۆلیڤار 0-1 ئینتەرناسیۆناڵ
نیشانەکردن ئینتەرناسیۆناڵ جامی لیبرتادۆرێس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی ئینتەرناسیۆناڵی بەرازیلی، هەنگاوێکی گەورەی نا بەرەو گەیشتن بە قۆناخی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی جامی لیبرتادۆرێس، کە گرنگترین پاڵەوانێتی یانەکانی تۆپی پێی کیشوەری ئەمریکای باشوورە. 
 
ئینتەرناسیۆناڵ لە یاریی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا، بووە میوانی یانەی بۆلیڤاری بۆلیڤی و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لێیبردەوە.
 
ئینار ڤالێنسیا لە خولەکی پانزەدا پاسێکی لە ئالان پاتریکی هاوڕێی وەرگرت و گۆڵی یەکەمی بۆ تیپی میوان تۆمارکرد.
 
دوای ئەو گۆڵەی بەرازیلییەکان، یاریزانانی بۆلیڤار گوشارێکی زۆریان خستە سەر گۆڵی میوانەکانیان، بەڵام بە درێژایی یارییەکە نەیانتوانی گۆڵی یەکسانبوون تۆماربکەن و یارییەکە بە ئەنجامی 1-0 لە بەرژەوەندی بەرازیلییەکان تەواوبوو.
 
سێشەممەی داهاتوو ئینتەرناسیۆناڵی لە یاریی گەڕانەوەدا میوانداری یانە بۆلیڤیییەکە دەکات بۆ یەکلاکردنەوەی بلیتی سەرکەوتن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە