بەفەرمی: ریناتۆ سانچێز چووە یانەی لیل

ریناتۆ سانچێز بە فەرمی چووە یانەی لیلی فەرەنسی، دوای ئەوەی هەردوو یانە لەسەر نرخی گواستنەوەی یاریزانە پۆرتوگالییەکە رێککەوتن.

ریناتۆ سانچێز بەشێوەی فەرمی و بۆ ماوەی 5 ساڵ پەیوەندی بە یانەی لیلی فەرەنسییەوە کرد، یانە فەرنسییەکە لە تویتەر بەفەرمی پەیوەندیکردنی ریناتۆی بە یانەی "لیل"ەوە راگەیاند".

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی رازیی بوو ریناتۆی تەمەن 22 ساڵ بە بەهای 25 ملیۆن یۆرۆ درێسی یانەی لیل بپۆشێت، دوای ئەوەی نیکۆ کۆڤاچی راهێنەری یانە باڤارییەکە ریناتۆ سانچێزی لە پلانەکانی بۆ وەرزی نوێ پەراوێز خست".

ریناتۆ سانچێز ماوەی چوار وەرزە پەیوەندیی بە یانەی بایرن میونشنەوە کردووە، لەبەر ناجێگیریی ئاستی، بایرن بەشێوەی خواستن ریناتۆی لە وەرزی 1017-2018 بۆ یانەی سوانزی سیتی ئینگلیزیی گواستەوە. لەو سێ ساڵەشی کە لە بایرن بووە، تەنیا لە 35 یاریی بەشداریی کردووە.