ڤینسێنت کۆمپانی لە ئەرکی راهێنەرایەتی دوورخرایەوە

23-08-2019
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن بەلجیکا
A+ A-
رووداو-هەولێر

یانەی ئاندرلەخت بەلجیکی ڤینسێنت کۆمپانی لە ئەرکی راهێنەرایەتی دوورخستەوە.

 بە گوێرەی هەواڵی میدیاکانی بەلجیکا، یانەی ئاندرلەخت بڕیاری دوورخستنەوەی کۆمپانیان داوە لە ئەرکی راهێنەرایەتی بەهۆی ئەو ئەنجامە خراپانەی کە لە 4 هەفتەی رابردوو لە خولی بەلجیکی بەدەستیهێناوە.

لە 21 ساڵی رابردووەوە تاوەکو ئێستا ئەم ئەنجامانەی یانەکە خراپترین ئەنجامبووە کە ڤینسێنت کۆمپانی بەدەستیهێناوە.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی میدیای بەلجیکا، کۆمپانی ئیدی وەک یاریزانی ئاندرلەخت دەستبەکاردەبێت و تەنیا یاری بۆ یانەکە دەکات.

لە دوایین 7 یارییدا هیچ بردنەوەیەکی نەبووە، 4 شکست و 3 بەرامبەربوون، لە خولی ناوخۆش 4 یاریی ئەنجامداوە 2 شکست و 2 یەکسانبوونی هەبووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە