زینەدین زیدان تاوەکو 2020 راهێنەری ریال مەدریدە

23-08-2017
سه‌نگه‌ر ستار
نیشانەکردن هیچ مەرجێکی بۆ یانەکەی دانەناوە
A+ A-

رووداو - هەولێر


زینەدین زیدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی واژووی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کرد بۆ ماوەی 3 ساڵی داهاتوو.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی نزیک لە یانەی ریال مەدرید بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە زیدان واژووی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کرد تاوەکو ساڵی 2020 وەک راهێنەری ریال مەدرید دەمێنێتەوە.

رۆژنامەکەی ئاشکرایکردووە، زیدانی تەمەن 45 ساڵ، هیچ مەرجێکی لەگەڵ ریال مەدرید دانەناوە لەکاتی بردنەوەی نازناوەکان مووچەکەی زیاد بکرێت، بەڵکو بە یانەکەی راگەیاندووە، ئەوەی ئەوان بە شایستەی ئەوەی دەزانن تەنیا ئەوەی دەوێت.

زیدان کاتێک یاریزانی ریال مەدریدش بوو، لەکاتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی هەمان کاری ئەنجامدا و هیچ مەرجێکی بۆ یانەکەی دانەنا.

زیزۆ لەماوەی 18 مانگ وەک راهینەری ریال مەدرید دوو نازناوی چامپیۆنزلیگ و نازناوێکی لالیگا و سوپەری ئیسپانیا و دوو سوپەری ئەوروپا و نازناوی مۆندیالی یانەکان.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە