چەند زانیارییەک لەسەر وەین روونی


رووداو – هەولێر

وەین روونی، کاپتن و ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دوای چەندین ساڵی دوور و درێژ لە تەمەنی 31 ساڵیدا وازهێنانی لە یاریی نێودەوڵەتی راگەیاند.

روونی لەبارەی وازهێنانی رایگەیاند، دەیەوێت لەمەبەدوا هەموو بیرکردنەوەی لای یانەی ئێڤەرتۆن بێت و سوپاسی هەموو ئەوانەشی کرد کە لە ماوەی یارییکردنی لەگەڵ ئینگلتەرا هاوکاریی کردوون.

هەروەها گوتیشی، یارییکردنم بۆ ئینگلتەرا زۆر تایبەت بوو بەتایبەتریش کە وەک کاپتنی هەڵبژاردە دەستنیشانکرام.

زانیارییەکانی تایبەت بە روونی


وەین روونی لە تەمەنی 31 ساڵیدا وازهێنانی لە یاریی نێودەوڵەتی راگەیاند

12-2-2003 بانگێشتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کرا

119 یاریی بەدرێسی هەڵبژاردەکەوە ئەنجامداوە و 53 گۆڵی تۆمارکردووە و گۆڵکاریی مێژوویی هەڵبژاردەکەیە

مۆندیالی 2006،2010، 2014 لەگەڵ ئینگلتەرا بەشدارییکردووە

لە یۆرۆییەکانی 2004، 2008، 2012،2016 بەدرێسی سێ شێرەکان یارییکردووە