فەرمی؛ وەین روونی وازهێنانی لە یاریی نێودەوڵەتی راگەیاند


رووداو - هەولێر

وەین روونی، ئەستێرە و کاپتنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا وازهێنانی یەکجارەکیی لە یاریی نێودەوڵەتی راگەیاند.

وەین روونی لە ساڵی 2000ەوە لە هەڵبژاردە جیاوازییەکانی ئینگلتەرا یارییکردووە و بە تۆمارکردنی 53 گۆڵ گۆڵکاریی مێژوویی هەڵبژاردەی ئینگلتەرایە و 119 یاریی بەدرێسی هەڵبژاردەی یەکەمی وڵاتەکەی ئەنجامداوە، لە ساڵی 2004 خەڵاتی گۆڵدن بۆی وەرگرتووە و خۆیشی هەر بەو ناوە ناوی دەرکردووە و 4 ساڵ باشترین یاریزانی وڵاتی ئینگلتەرا بووە.



روونی لەبارەی وازهێنانی لە یاریی نێودەوڵەتی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە گارێس ساوسگەیت، بەڕێوەبەری هونەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی راگەیاندووە، کە دەیەوێت لەمەبەدوا تەنیا بیر لە ئێڤەرتۆن بکاتەوە.