بارسێلۆنا سوود لە پێکانەکەی ئاراوخۆ وەردەگرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سیڤەر بێستوون
نیشانەکردن رۆناڵد ئاراوخۆ بارسێلۆنا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

رۆناڵد ئاراوخۆ، بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای، دوای ئەوەی تووشی پێکان بوو لە یاریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەی بەرازیل، تاوەکو کۆتایی ساڵ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە، بەڵام بەو دۆخەشەوە یاریزانەک سوود بە یانەکەی دەگەیێنێت و تەنانەت کێشەیەکیشی بۆ چارەسەر دەکات.
 
راپۆرتێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، باس لە یاسای ژمارە 77ـی بودجەی حکومەتی ئیسپانیا دەکات، کە تێیدا هاتووە هەر یاریزانێک 4 مانگ یاخود زیاتر بەهۆی پێکان دووربکەوێتەوە، ئەوا یانەکە دەتوانێت یاریزانێکی نوێ ناونووس بکات. 
 
هەروەک وەرزی رابردوو، دوای پێکرانی گاڤی، یاریزانی هێڵی ناوەڕاست بۆ ماوەیەکی درێژ، یانەی بارسێلۆنا توانی بەهۆیەوە ڤیتۆر رۆکی تۆماربکات.
 
بەپێی یاساکە، یانەی بارسێلۆنا دەتوانێت بەهۆی پێکانەکەی ئاراوخۆ یاریزانێک گرێبەستێک بکات، بەڵام یاساکە مەرجی هەیە، ئەویش ئەو یاریزانەی کە بەهۆی پێکانی ئاراوخۆ تۆماردەکرێت، تەنیا بۆ ماوەی یەک وەرز دەتوانێت لە بارسێلۆنا یاری بکات، دواتر یانەکە لە رووی داراییەوە دەبێ بتوانێت گرێبەستی یاریزانەکە واژۆبکات بەپێی باری دارایی یانەکە. 
 
رۆناڵد ئاراوخۆی تەمەن 25 ساڵان، بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنا، بەشداری لە 150 یاریی فەرمیدا کردووە لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا و خاوەنی 8 گۆڵە، یەکێکە لە کاپتنەکانی یانەکە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە