کەی FC25 بڵاودەبێتەوە؟

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سیڤەر بێستوون
نیشانەکردن یاریی فیفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یاریی ڤیدیۆیی FC25 لە 27ـی ئەیلوولی ئەم ساڵدا، ڤێرژنە نوێیەکەی بڵاودەبێتەوە، ئەم یارییە ڤیدیۆییە خاوەنی بەکارهێنەرێکی یەکجار زۆرە لە سەرانسەری جیهاندا، ئەمەش وایکردووە بەپەرۆشەوە چاوەڕێی نوێترین وەشانی بن. 
 
بۆ پێی دەڵێین FC25؟
 
کۆمپانیای ئی ئەی سپۆرت، بۆ ماوەی 30 ساڵ بەرپرس بوو لە بەرهەمهێنانی یاریی ڤیدیۆیی فیفا، لە ساڵی 1993ـەوە تاوەکو 2023، بەڵام لە کۆتاییەکانی 2023 لەگەڵ وەشانی نوێی یارییەکە، کە بۆ ساڵی 2024 بڵاودەبووەوە ناوەکەی گۆڕا بۆ FC24.
 
کۆمپانیاکە رایگەیاند، کە لە 27ـی ئەیلوولی ئەم ساڵدا دەخرێتە بازارەوە و هەوادارانی ئەم یارییە ڤیدیۆییە داتوانن یاری پێ بکەن. 
 
لەسەر کەڤەری یارییەکەش، وێنەی ئەستێرەی ئینگلیزی، جود بێلینگهام دەبینرێت.
 
زەینەدین زیدان، داڤید بێکهام، بۆن ماتی بەهەمانشێوە دەبینرێن وەک ئەستێرەی کەڤەری یارییەکە. 
 
هەڵبژاردنی جود بێلینگهام دوای ئەوە دێت کە لەگەڵ یانەی ریال مەدرید لە یەکەم وەرزیدا توانی رۆڵێکی گرنگ ببینێت لە یارمەتیدانی یانەکە، بەتۆمارکردنی 23 گۆڵ و 13 ئەسیست، کە هۆکارێکی کاریگەر بوو بۆ بردنەوەی نازناوەی لالیگا و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەگەڵ ریال مەدرید.  

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە