ڤیدیۆ؛ رۆڤانپێرا لە هەر 9 گەڕی رالیی ئیستۆنیادا یەکەم بووە

رووداو دیجیتاڵ

 

کالێ رۆڤانپێرای شۆفێری فینلەندی لە پێشبڕکێکانی رالی ئیستۆنیا، نۆیەمین سەرکەوتنی لەسەریەکی لە قۆناخەکانی ئەو پاڵەوانێتییەدا بەدەستهێنا.
 
شۆفێری تۆیۆتا پێشەنگی خۆی لە ریزبەندیی گشتی رالییەکەدا چەسپاند و بە 34 چرکە پێش شۆفێری هۆندای بەلجیکی، تیری نیوڤیل کەوت.
 
شۆفێرە فینلەندییەکە، ئیساپیکا لاپی، پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە، کە چل و پێنج چرکە و چوار بەش لە دوای رۆڤانپێرای هاونیشتیمانی خۆی بوو.
 
ئیلفین ئیڤانسی بەریتانی لە پلەی چوارەمدایە و بە حەوت چرکە لە دوای ئیزابیکا لابیەوەیە.