ڤیدیۆ؛ دەمەوێ یارمەتی میلان بدەم

23-07-2023
ئیحسان تاهیر
کریستیان پولیسیچ
کریستیان پولیسیچ
نیشانەکردن کریستیان پولیسیچ میلان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

کریستیان پولیسیچ، یاریزانی نوێی یانەی میلان ئیتاڵی، دڵخۆشە بە گەشتی ئامادەکاریی یانەکەی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و دەڵێت "زۆر بە پەرۆشە بۆ دەستکردن بە یاریکردن لەگەڵ میلان.
 
پۆلیسیچ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، قسەی بۆ میدیاکاران کرد، کە ئەمە پوختەی قسەکانیەتی:
 
زۆر بەپەرۆشم بۆ ئەوەی لێرەم. بێگومان بەڕاستی دڵخۆشم کە گەڕاومەتەوە بۆ ئەمریکا بۆ ئامادەکارییەکانی پێش وەرز و بەسەربردنی کات لێرە لە وڵاتەکەم. هەفتەیەکی پڕ لە رووداو بوو بۆ من، کە لەگەڵ تیپێکی نوێدا هاتوومەتەوە وڵاتەکەم، بەڕاستی شێتانەیە، بەڵام چێژ لە هەموو ساتێک وەردەگرم. دڵخۆشم کە لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەدەمەوە، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوەم بەشێک بم لەم تیپە.
 
بۆچی ئەیسی میلانم هەڵبژارد؟ ئەمە لە ئەنجامی گفتوگۆکانم لەگەڵ تیپەکە و راهێنەرەکەیدا روویدا، هەستم کرد کە دەمەوێ رۆڵی هێرشبەر ببینم، یاریکردنم بەهێز و راستەوخۆ بێت، باشترین تواناکانم بەکاربهێنم و یارمەتی ئەم تیپە بدەم بۆ هەل دروستکردن و گۆڵ تۆمار کردن. زۆر بیرم لەوە کردەوە کە داهاتووم چی دەبێت، بەڵام زۆر دڵخۆشم بەم بڕیارە و چاوەڕێی دەستپێکردنی یارییەکانم.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە