پێرێز لە ئەمریکاوە یۆفا بێزار دەکات

23-07-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن فلۆرێنتینۆ پێرێز
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆبوونەوەی یانەکانی ریال مەدرید، بارسێلۆنا و یوڤێنتوس لە ئەمریکا جارێکی دیکە ترس دەخاتەوە دڵی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا و کارکردن لەپێناو سوپەرلیگدا دەستپێدەکاتەوە.
 
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی دەڵێت " سەرۆکی هەرسێ یانەکە، فلۆرێنتینۆ پێرێز، خوان لاپۆرتا و ئاندریا ئانێلی لە ئەمریکا کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەکان لەبارەی سوپەرلیگ و دانیشتنی دادگای ئەوروپا لەبارەی پڕۆژەکەوە بکەن."
 
بەپێی سەرچاوەکە تاوەکو ئێستا دۆسییەکە ئاڵۆزە، بەڵام هەرسێ سەرۆک متمانەیان بەخۆیان هەیە بۆ ئەوەی لە چارەگی یەکەمی 2023 هەوڵەکانیان بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆژەی سوپەرلیگ چڕبکەنەوە.
 
هەوڵەکانی پێرێز و هاوڕێکانی لەکاتێکدا دەبن، پێشتر ناسر خلێفی، جێگری سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا رایگەیاندبوو، پڕۆژەی سوپەرلیگ بەتەواوی مردووە.
 
پێشتر سەرۆکی یانەی ریال مەدرید گوتبووی " بەرپرسانی یۆفا لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان کاردەکەن و سوپەرلیگ دەبێتە هۆکاری رزگارکردنی تۆپی پێ لە هەژاری و پارەیەکی زۆر بە تۆپی پێ دەبەخشێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە