ناوی بەربژێرانی خەڵاتی زە بێست ئاشکرا دەکرێت

23-07-2018
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن زە بێست فیفا
A+ A-

رووداو - هەولێر

فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ناسراو بە فیفا، وادەی ئاشکراکردنی ناوی بەربژێرانی بۆ بەدەستهێنانی نازناوی زەبێس بۆ باشترین یاریزانی جیهان ئاشکراکرد.

سبەی ناوی سەجەم بەربژێران بۆ براوەی خەڵاتی زە بێست بۆ باشترین یاریزانی جیهان ئاشکرادەکرێت و خەڵاتەکانیش بۆ باشترین یاریزانی کچ و کوڕ دەبێت و هەروەها باشترین راهێنەری کچ و کوڕیش دەبێت.

لەگەڵ دەستپێکردنی ئاشکراکردنی ناوەکان، ئەوانەی دەتوانن دەنگ بۆ باشترین بدەن، دەتوانن لەو کاتەوە دەنگەکانیان بدەن و رۆژی 10ـی مانگی داهاتووش دوایین وادەی دەنگدان دەبێت.

لە رۆژی 24ـی مانگی 9 لە رێورەسمێکدا لە لەندەن ناوی یاریزانان و راهێنەرانی براوە ئاشکرا دەکرێت.

خەڵاتی زە بێست سێیەم ساڵە دابەش دەکرێت دوای جیابوونەوەی فیفا لە گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەرەنسی کە پێشتر ئەم خەڵاتەیان بە هاوبەشی دابەش دەکرد، هەردوو ساڵیش کریستیانۆ رۆناڵدۆ خەڵآتەکەی بردووەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە