هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق بۆ ئەنجامدانی دوو یاری دۆستانە لە هەولێرە

رووداو - هەولێر

هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق بە مەبەستی ئەنجامدانی دوو یاریی دۆستانەی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی ئێران لە هەولێر، گەیشتە پایتەختی کوردستان و یەکەمین یەکەی راهێنانی ئەنجامدا. 

ئۆڵۆمپی عێراق دوو یاریی دۆستانە لەگەڵ ئۆڵۆمپی ئێران لە ناو یاریگەی فرەنسۆ هەریری ئەنجامدەدات. راهێنەر و یاریزانانی عێراق دەیانەوێت لەو دوو یارییەی بەرامبەر ئێران ئەنجامی دەدەن، سەرکەوتووبن.

هەر دوو هەڵبژاردە مانگی داهاتوو بەشداریی دەکەن لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ئاسیا لە ئەندەنووسیا 

هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق لە 1948 دامەزراوە و سێجار بەشداریی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ئاسیا  کردووە.