تۆنی کرووس: من نامەوێ لە یانەیەک یاری بکەم لە پلەی هەشتەم بێت

رووداو دیجیتاڵ 

تۆنی کرووسی ئەڵمانی باسی لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی کرد کە چۆن بڕیارەکەی داوە و چۆن ئاواتەکەی پاڵنەرێک بووە لە پشت ئەو بڕیارەوە.
 
ریال مەدرید لە راگەیێندراوێکی فەرمیدا گرێبەستی تۆنی کرووسی ناوەڕاستکاری ئەڵمانی تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٤ی راگەیاند.
 
سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید، کرووس لە لێدوانێکدا کە رۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: ئەو کارەم کرد، چونکە هەست دەکەم کارێکی دروستە، لە راستیدا دەمەوێت دەستخۆشی لە یانەکە بکەم بۆ ئەو شێوازەی کە ئەنجامی دەدەن و ئەو شتانەی کە تا ئێستا بەڕێوەی بردووە".
 
ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرەتاوە بە گوتنی هەمان قسە و زۆر بە روونی هەڵوێستی خۆمم راگەیاندووە کە نامەوێت ریال مەدرید جێبهێڵم، دڵنیانیم کە دەمەوێت بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە یاری بکەم یان نا، بەڵام ئێستا جێهێشتنی ریال مەدرید نا”.
 
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: بێگومان یانەکە دەبێت دوو شتی گرنگ لەبەرچاو بگرێت، لە رووی تیۆرییەوە دەمتوانی لە مانگی یەکەوە لەگەڵ شوێنێکی دیکە گرێبەست بکەم، یانەکە دەیتوانی زیاتر لە پێشوو گوشار بخاتە سەرم، دووەم شت ئەوەیە کە کاتێک ساڵی نوێ دەست پێدەکات، دەبێت پلانی شتەکان بۆ وەرزی داهاتوو لە لایەنی کەسییەوە دابنێیت، بۆیە باشترە لە سەرەتای مانگی یەکدا بزانیت نەک لە کۆتایی مانگی شەش. 
 
کرووس بەردەوام بوو: لەو کاتەی ئەو قسەیەم کرد و مانەوە پێڕآگەیاندن یانەکە زۆر دڵخۆش بوو، چونکە گوتم هیچ ناکەم، ناڕۆم، پێویستمان بە جوڵەی گەورە و دانوستان نییە، تیپێکی دیکە ناخەمە ناو کارەکانمەوە، ئەوانیش گوشاریان نەخستە سەرم”.

 

 
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم رێزە هەبوو، کاتم تەرخانکرد و گوتم دەمەوێت بە یانەکە بڵێم، چونکە دەمەوێت ئاستێکی دیاریکراوی پلاندانانیان هەبێت".
 
جەختیشی لەوە کردەوە: "هێشتا هەست بە گرنگی دەکەم، هەمیشە گوتوومە گرنگە بۆ من لەسەر ئاستێکی بەرز کۆتایی بە ژیانی وەرزشی خۆم بهێنم.
 
سەبارەت بە خواست و ویستی خۆی جەختی لەوەکردەوە: بەبینینی قۆناخی ناکاو لە چەند مانگی رابردوودا، حەز دەکەم بەردەوام بم لە ئەنجامدانی ئەم جۆرە یارییەیانە تا ئێستاش هەمان ئەو خواستەم هەیە کە ١٥ ساڵ لەمەوبەر هەمبوو بۆ بردنەوەی ئەو یارییانە و نازناوەکان.
 
تۆنی کرووس دەڵێت: من بە هیچ شێوەیەک ماندوو نیم، کاتێک دەدۆڕێین دڵتەنگ دەبم، گرنگە تۆ هەمان هەستت هەبێت، هێشتا چێژ لە تۆپی پێ وەردەگرم، ئەوە ئەوەیە کە خۆشم دەوێت، من یەکێک لەو کەسانە نیم کە بتوانم بڕۆم بۆ شوێنێک و لەپێناو هیچدا یاری بکەم، یان لە پلەی حەوتەم و هەشتەم بین.
 
سەبارەت بە ساتەوەختی گونجاو بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی گوتی: لەو کاتەدا چەند هەفتەیەک پێش قبوڵکردنی دەستەوارەکە بە یانەکەم گوت، دڵخۆشم بەو شتە، بریکارەکانم لە مەدرید بوون تەنیا بۆ یەک کۆبوونەوە لەسەر ئەم بابەتە، پێموایە چوار کاژێری پێچوو، بەڵآم تەنیا 15 خولەک باسی گرێبەستەکەمان کرد، وەک هەمیشە لەگەڵ ریال مەدرید ئاسان بوو.
 
دەربارەی ئەگەری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی دیکە لە 2024، روونیکردەوە: "ئێستا نامەوێت پابەند بم بە هیچەوە، نازانم، بۆچی دەبێت ئێستا گەشتەکە بوەستێنم؟ هیچ هۆکارێک نییە، لانیکەم ئێستا نا ، باببینین ساڵ چۆن دەست پێدەکات و شتەکان چۆن دەڕۆن.