ڤیدیۆ؛ نادال بەئاسانی بردییەوە

23-06-2022
ئیحسان تاهیر
Photo by Adrian DENNIS / AFP
Photo by Adrian DENNIS / AFP
نیشانەکردن رافا نادال
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رافا نادالی تێنسزانی ئیسپانی، بە بردنەوەیەکی ئاسان پاڵەوانێتی نماییشی تێنسی جۆرجۆ ئارمانی دەستپێکرد و لە ستان ڤاڤرینکای تێنسزانی سویسری بردەوە.
 
نادال دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم مانگەدا لە کاتی سەرکەوتنی لە پاڵەوانێتی کراوەی تێنسی فەرەنسادا لە ماسوولکەکانیدا تووشی کێشە بوو، لەم یارییەدا دەرکەوت کە لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە، چونکە هەستی بە هیچ ئازارێک نەکرد.
 
نادال یارییەکەی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە ستان ڤاڤرینکا بردەوە بە ئەنجامی شەش دوو و شەش سێ.
 
نادال لە کۆمەڵەی یەکەمدا تەنیا 3 خولەکی پێویست بوو بۆ بردەنەوە و لە کۆمەڵەی دوومیشدا بە کەمتر لە نیو کاژێر لە بەرژەوەندی خۆیدا یەکلاییکردەوە.
 
نادال لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا رایگەیاند کە بەنیازە بەشداری لە پاڵەوانێتی ویمبڵدۆندا بکات بۆ ئەوەی سێیەم بردنەوەی لەسەریەک لە گراند سلامدا بەدەستبهێنێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە