ڤیدیۆ؛ کان پەسنی مانێ دەدات

23-06-2022
ئیحسان تاهیر
Photo by CHRISTOF STACHE / AFP
Photo by CHRISTOF STACHE / AFP
نیشانەکردن ئۆلیڤەر کان سادیۆ مانێ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

ئۆلیڤەر کان، ئەفسانەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی دوای ناساندنی سادیۆ مانێی یاریزانی سەنیگالی لە لایەن یانەی باڤارییەوە، پەسنی ئەو هێرشبەرە ئەفریقییەدا و گوتی:
 
"توانیمان تواناکانی سادیۆ مانێ وەک یاریزانێکی جیهانی بۆ ماوەی 3 ساڵ بۆ بایرن میونشن بەدەستبهێنین، هەموومان زۆر دڵخۆشین بەو دەستکەوتە، پێویست ناکات باس لە سیفاتەکانی بکەین، یان دەربارەی خێراییەکەی قسە بکەین، زۆر نەرم و نیانە، دەتوانێت لە شوێنی جیاواز یاری بکات، زۆر مەترسیدارە لەبەردەم گۆڵدا، ئەگەر دەرفەتی بۆ بڕەخسێت بەزۆری گۆڵ تۆماردەکات. ئەو یاریزانێکی زۆر پیشەگەرە، هەمیشە ئامانجی خۆی هەیە، بەردەوام دەیەوێت ئەوە نیشان بدات، دەیەوێت نازناوەکان بەدەستبهێنێت، ئەمەش رێک ئەو هۆکارەیە کە ئەو لێرەیە و بێگومان یانەیەکی دروستی هەڵبژاردووە".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە