ڤیدیۆ؛ گەورەکانی کۆمەڵەی ئاگرین سەرکەوتن

رووداو دیجیتال

لە دوو یاریی پڕ لە رکابەری کۆمەڵەی شەشەمی یۆرۆی 2020ـدا، 8 گۆڵ کران و هەڵبژاردەکانی فەرەنسا، ئەڵمانیا و پۆرتوگال گەیشتنە قۆناخی 16ـی پاڵەوانێتییەکە.

لە دوایین گەڕی یارییەکانی کۆمەڵەی شەشەمدا، لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا، هەردوو هەڵبژاردەی پۆرتوگال و فەرەنسا بە ئەنجامی 2 - 2 یەکسانبوون، کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەردوو گۆڵی پۆرتوگالی بە لێدانی سزا تۆمارکرد.

کەریم بنزیماش هەردوو گۆڵی فەرەنسای تۆمارکرد، کە یەکێکیان بە لێدانی سزا بوو.

لە یاریی دووەمیشدا ئەڵمانیا و هەنگاریا بە ئەنجامی  2 - 2 یەکسانبوون، گۆڵەکانی ئەڵمانیا لە لایەن هاڤێرتز و گورێتسکاوە تۆمارکران، دوو گۆڵەکەی هەنگاریاش لە لایەن ئادەم شالای و ئەندراس شافێرەوە تۆمارکران،

بەم دوو ئەنجامە فەرەنسا بە کۆکردنەوەی 5 خاڵ وەک یەکەمی کۆمەڵەکە سەرکەوت و ئەڵمانیاش بە 4 خاڵ و بەجیاوازی گۆڵ لەگەڵ پۆرتوگال وەک دووەمی کۆمەڵەکە سەرکەوت، پۆرتوگالیش وەک یەکێک لە چوار باشترین سێیەمەکان سەرکەوت.

لە قۆناخی 16ـدا ئەڵمانیا بەرامبەر ئینگلتەرا یارییدەکات و پۆرتوگال رووبەڕووی بەلجیکا دەبێتەوە، هەروەها فەرەنساش لەگەڵ سویسرا یارییدەکات.