تۆرێس هۆکاری وازهێنانی ئاشکرا دەکات

23-06-2019
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن فێرناندۆ تۆرێس
A+ A-

رووداو - هەولێر

فێرناندۆ تۆرێسی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، دوای ئەوەی چەند رۆژێک پێش ئێستا وازهێنانی یەکجاری لە تۆپی پێ راگەیاند، ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا هۆکاری وازهێنانەکەی ئاشکرا کرد، هەروەها نینۆ دەڵێت، رەنگە لە داهاتوودا بگەڕێمەوە ئاتلێتیکۆ مەدرید و خزمەتیان بکەم و هەروەها ستیڤن جێراردیش بە باشترین یاریزان دادەنێت کە یاری لەگەڵدا کردبێت.

نینۆ دەڵێت، هۆکاری وازهێنانم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ئێستا من هەست دەکەم لە رووی توانای جەستەییەوە گەیشتوومەتە ئاستێک کە ناتوانم ئاستم لەوە زیاتر بەرەوپێش بچێت، نامەوێت بگەڕێمەوە دواوە و باس لەوە بکەم کە چیم بەدەستهێناوە و چیم کردووە، بڕیارەکەشم بە ئاسانی داوە، من پێویستم بەوەیە خۆم لەگەڵ ئەوە رابێنم کە رۆژانە دووربم لە تۆپی پێ، ساڵانێکی زۆرم لە نێو تۆپی پێ و مەشق و راهێنانەکاندا کرد، لە زۆربەیاندا لە نێو رکابەری قورس و سەختدابووم، سەبارەت بەو پرسیارەی کە لێتان کردم کێ باشترین یاریزانە لەگەڵیدا یاریمکردبێت، بێگومان ستیڤن جێرارد، کاتێک لە لیڤەرپوول بەیەکەوە یارییمان دەکرد زۆر هەستم بە ئاسوودەیی دەکرد لەگەڵ ئەودا.

تۆرێس زیاتر دەڵێت، رەنگە لە داهاتوودا بگەڕێمەوە ئاتلێتیکۆ مەدرید، بەڵام ئێستا نا هێشتا زووە بۆ وەرگرتنی پۆستێکی کارگێڕی، ئەگەر ئەو دەرفەتەم بۆ بڕەخسێت دەگەڕێمەوە، ئەمە شانازییە بۆمن ئەگەر بشگەڕێمەوە بۆ خۆ نمایشکردن ناگەڕێمەوە بەهێزەوە دەگەڕێمەوە کاری وادەکەم سوودێکی زۆر بە یانەکەم بگەیەنێت بۆ داهاتوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە