پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان واندا نارا و کۆنتی ئاشکرابوو

واندا نارا هاوژین و بەڕێوەبەری کارەکانی ماورۆ ئیکاری هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلان باسی دروستی ناوەرۆکی پەیوەنییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری تازە دەستبەکاربووی ئینتەرمیلان ئاشکرا دەکات. 

لە ژمارەی ئەمڕۆیدا رۆژنامەی کۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە "لە چەند سەرچاوەیەوکەوە زانیاری بەدەست گەیشتووە کە باس لەوە دەکەن کۆنتی و واندا پەیوەندیی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.

رۆژنامە ئیتاڵییەکە نووسیویەتی "واندا نارا باسی وردەکانی گفتوگۆی نێوان خۆی و کۆنتی راهێنەری ئینتەری ئاشکرا کردووە، کە دەربارەی ئایندەی ئیکاردی لە ئینتەر پێکەوە قسەیان کردووە، بەر لە دەستپێکردنی قۆناخی ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتووی سێریا ئەی ئیتاڵی، کۆنتی ئامۆژگاریی واندا نارای کردووە، کە باشترە ئیکاردی بیر لە یانەیەکی دیکە بکاتەوە، چونکە من نامەوێ پشت بە تواناکانی ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینییە ببەستم".

لە لایەکی دیکەوە واندا نارا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی "بەلەبەرچاوگرنتی ئەوەی هەندێ کەس بەناوی منەوە، سەرقاڵی دزەپێکردنی هەواڵی ناڕاست و چەواشەکارن، دەمەوێت بۆ هەموو لایەکی روونبکەمەوە کە هیچ کەسێک پەیوەندیی تەلەفۆنی بە منەوە نەکردووە،  تاوەکو دەربارەی ئیکاردیی قسەم لەگەڵ بکات".

ئەمەش وەک ئاماژەیەکە بۆ بەدرۆخستنەوەی هەواڵەکەی کۆرێرێ دیلۆ سپۆرت.

دیار نییە داهاتووی ئیکاردیی لە ئینتەر چی بەسەر دێت، سەرباری ئەوەی لە رابردوودا چەندین جار خۆشەویستی خۆی بۆ ئینتەر و سووربوونی لەسەر مانەوە لەم یانە ئیتاڵییە دووپاتکردووەتەوە، بەڵام ناکۆکییەکە قوڵەکانی نێوان ئیکاردی و ئیدارەی نیراتزۆری لە مانگی 2ی ئەمساڵ سەریهەڵدا کە  بووە هۆی سزادانی ئیکاردی و لێسەندنەوەی متمانەی کاپتنی یانەکە، هەر ئەمەش نیشانەی پرساری لەمەڕ داهاتووی ئیکاردی لە ئینتەر میلان دروست کردووە.