زیدان لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ کۆدەبێتەوە و دوو بەڵێنی پێدەدات

23-06-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کیلیان ئێمباپێ
A+ A-

رووداو - هەولێر

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی فەرەنسا ئاشکرایانکردووە، زینەدین زیدان، راهێنەری یانەی ریال مەدرید لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی یانەی مۆناکۆی فەرەنسی کۆبووەتەوە بۆ ئەوەی یاریزانەکە رازیبکات پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا.

رۆژنامەی لێکیپی فەرەنسی رایگەیاندووە، هەفتەی رابردوو زیدان راوێژی بە فلۆرێنتیۆ پێرێز لەبارەی ئێمباپێ بۆ ئەوەی سوود لە پشووی یاریزانە فەرەنسییەکە ببینێت کە لە ئیسپانییە بۆ بەسەربردنی پشووەکەی و کۆبوونەوەیەکی لەگەڵدا ئەنجامبدات.

رۆژنامەکە رایگەیاندووە زیدان بۆ رازیکردنی ئێمباپێ دوو بەڵێن بە یاریزانەکە دەدات بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات، یەکەمیان ئەوەیە دەرفەتی یاریکردن بەشێوەی سەرەکی بە یاریزانەکە دەدات لە وەرزی داهاتوودا، لەکاتێکدا دەستبەرداری یەکێک لە ئەستێرەکانی دەبێت لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا.

بەپێی هەواڵی رۆژنامەکە بەڵێنی دووەمی زیدان بۆ یاریزانە گەنجەکە ئەوەیە کە لە ریال مەدرید دەرفەتی باشی پێدەدرێت بۆ ئەوەی لە داهاتوییەکی نزیکدا یاریزانەکە ببێتە ئەستێرەیەکی گەورەی جیهان.

بەپێی مێدیایی فەرەنسا لە چەند کاژێری رابردوو یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسیش بە دەستەوارەیەکی گەورە بۆ گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ هاتووەتە سەر هێل.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە