نیمار زۆر له‌ پیپێ توندوتیژتره‌

23-06-2015
ئیحسان تاهیر
A+ A-


ئاماره‌كان ئه‌و راستییه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ نیمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ى به‌رازیلی یانه‌ى بارسێلۆناى كه‌تالۆنى له‌ پیپێی به‌رگریكارى پورتوگالى یانه‌ى ریال مه‌دریدی ئیسپانى توندوتیژتره‌.

به‌ پێی ئاماره‌كان، پیپێ له‌ ساڵى 2004ه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا 103 كارتى زه‌رد و 6 كارتى سوورى وه‌رگرتووه‌. هه‌رچى نیماره‌ له‌ ساڵى 2009ه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا 101 كارتى زه‌رد و 6 كارتى سوورى وه‌رگرتووه‌.

ئه‌م ئامارانه‌ ئه‌و راستییه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ نیمار زۆر له‌ پیپێ توندوتیژتره‌، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى نیمار له‌ هێڵی هێرشبردن یاریده‌كات و پیپێ له‌ هێڵی به‌رگری.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە