ریال مەدرید پێشەنگی جیهانە

23-05-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریال مەدرید بەهادارترین یانەکانی جیهان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدرید پێشەنگی یانەکانی جیهانە و بۆ ساڵی سێیەم لەسەریەک وەکو بەهادارترین یانە لەسەر ئاستی جیهان مایەوە و بەجیاوازییەکی کەم لەپێش خاوەنی پلەی دووەمی ریزبەندە.
 
گۆڤاری فۆربسی ئەمریکی، لیستی بەهادارترین یانەکانی جیهانی بڵاوکردەوە، یانەی ریال مەدرید پێشەنگی ریزبەندی گرتووە، یانەکە بەرزترین گەشەکردنی بەخۆیەوە بینیووە کە 873 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە و 205 ملیۆن دۆلاریشی لە فرۆشتنی درێسی یانەکە دەستکەوتووە.
 
لە لیستەردا یانەی مانچێستەر یونایتد لە پلەی دووەمی ریزبەندە، بارسێلۆنا پلەی سێیەمی گرتووە، ئەوەی جێگەی سەرنجیشە یانەی مانچێستەر سیتییە کە سەرەڕای بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای وەرزی رابردوو، لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی بەهادارترین یانەکانی جیهان دەبینرێت.
 
ریزبەندی بەهادارترین یانەکانی جیهان
 
1 - ریال مەدرید - 6.600 ملیار دۆلار
 
2- مانچێستەر یونایتد - 6.550 ملیار دۆلار 
 
3- بارسێلۆنا - 5.600 ملیار دۆلار - 
 
4- لیڤەرپوول - 5.370 ملیار دۆلار - 
 
5- مانچێستەر سیتی - 5.100 ملیار دۆلار
 
6- بایرن میونشن - 5.000 ملیار دۆلار
 
7- پاریس سانجێرمان - 4.400 ملیار دۆلار
 
8- تۆتێنهام - 3.200 ملیار دۆلار
 
9- چێڵسی - 3.100 ملیار دۆلار
 
10- ئارسیناڵ - 2.600 ملیار دۆلار


 
ریال مەدرید چاوەڕواندەکرێت پێشکەوتنی زیاتر و باشتر لەرووی ئابوورییەوە بەخۆیەوە ببینێت، لەکاتێکدا لەم وەرزەدا نازناوی لالیگای بردووەتەوە، یانەکە لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگە، بەبردنەوەی ئەو نازناوە هەلی بردنەوەی جامی سوپەری ئەوروپاشی دەبێت و بەمەش هەنگاوێکی گەورەتر و زیاتر لە هەموو روویەکانەوە دەچێتە پێشەوە.
 
لە لیستی 10 بەهادارترین یانەکانی جیهان، یانەکانی ئینگلتەرا پشکی شێریان بەرکەوتووە و شەش یانە لە پێشەوەی یانەکانی جیهاندان و خاوەنی بەهایەکی دارایی بەرزن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە