بارسێلۆنا دەیەوێت فلیک بکاتە راهێنەری یانەکەی

23-05-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی بارسێلۆنا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنا بەدوای راهێنەرێکدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی لە شوێنی چاڤی هێرناندێز، بۆ وەرزی داهاتوو راهێنەرایەتی یانەکە بکات، کە زۆر زەحمەتە بۆ وەرزی نوێ چاڤی لەگەڵ یانەکە بەردەوامبێت.
 
لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی زۆر لەبارەی ئەگەری رۆیشتن یان مانەوەی چاڤی لە بارسێلۆنا بڵاوکرانەوە، هەرچەند راهێنەرەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەگەڵ خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەکە و دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا دەرکەوت و مانەوەی لە یانەکە دووپاتکردەوە، بەڵام میدیای ئیسپانیا دەڵێت "لاپۆرتا بڕیارییداوە چاڤی لە راهێنەرایەتی بارسێلۆنا دووربخاتەوە."
 
فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەڤانی بەنێوبانگ لەبارەی ئەو پرسەوە نووسیوویەتی "یانەی بارسێلۆنا پەیوەندییەکانی لەگەڵ هانزێ فلیک، راهێنەری پێشووی یانەی بایرن میونشن دەستپێکردووە، بۆ ئەوەی بیکەنە راهێنەری داهاتووی یانەکە."
 
رۆمانۆ دەڵێت "هانزێ فلیک بژاردەی خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەکەیە، راهێنەرەکەش هیچ گفتوگۆیەکی لەگەڵ یانەی چێڵسی نەکردووە و هەموو بیرکردنەوەی لای ئەوەیە ببێتە راهێنەری یانەی بارسێلۆنا."


بارسێلۆنا لەم وەرزەدا بە دۆخێکی خراپدا تێپەڕی، ئەنجامەکانی وەکو پێویست نەبوون و هیچ دەستکەوتێکیشی نەبوو، چاڤی پێشتر گوتبووی "ریال مەدرید گرێبەست لەگەڵ ئێمباپێ دەکات و ئێمەش لە دۆخێکی خراپداین"، میدیای ئیسپانیا دەڵێت "ئەم قسانەی چاڤی پەیوەندییەکانی لەگەڵ خوان لاپۆرتا تێکداوە و سەرۆکی بارسێلۆنا دەیەوێت چاڤی لە راهێنەرایەتی یانەکە دووربخاتەوە."

 

چاڤی هێرناندێز زیاتر لە جارێک رایگەیاندووە، دەزانم لە دەرەوە و لە میدیاکان چی دەگوترێت، بەڵام من تەنیا گرنگی بە متمانەی سەرۆک و بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە دەدەم کە بۆ من نەگۆڕاون.
 
رۆژی چوارشەممە چەند سەرچاوەیەک رایانگەیاند، هەریەکە لە دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی و بۆیان کریکیچ، رێکخەری تۆپی پێ لە یانەکەدا چوونەتە لەندەن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ هانزێ فلیک، لەبارەی پێدانی راهێنەرایەتیی یانەکە بەو راهێنەرە ئەڵمانییە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین جامی کۆپا ئەمریکایان بەرزکردووەتەوە، وێنە: AFP

ئەرجەنتین کۆپا ئەمریکای 2024ـی بردەوە

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ دووەم جار لەسەر یەک و 16ـەم جار لە مێژووی خۆی، توانی ناسناوی کۆپا ئەمریکا بباتەوە. ئەرجەنتین لە تەواوی پاڵەوانیێتییەکەدا تەنیا یەک گۆڵی لێکرا.