ئارسیناڵ بۆ یاریزانێک رکابەری چێڵسی و بارسێلۆنا دەکات

23-05-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئارسیناڵ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بە ئامانجی دروستکردنی پێکهاتەیەکی تۆکمە بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا، دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینەدا چەند یاریزانێکی نوێ بباتە ریزەکانی.
 
میدیای بەریتانیا دەڵێت "یانەی ئارسیناڵ بۆ رکابەریکردنی بارسێلۆنا لەسەر گواستنەوەی ئیلکای گوندۆگان هاتووەتە سەرهێڵ و دەیەوێت یاریزانەکە بباتە ریزەکانی، بۆ ئەوەش سوود لەو پەیوەندییە بەهێزە وەردەگرێت کە میکێل ئارتێتا، راهێنەری یانەکە لەگەڵ ئەو یاریزانە هەیەتی، کە پێشتر ئارتێتا لە مانچێستەر سیتی وەک یاریدەدەری گواردیۆلا کاریکردووە و پەیوەندییەکی بەهێزیان هەیە."
 
بەپێی سەرچاوەکان "ئارسیناڵ چاوی لە تواناکانی ئەو یاریزانەیە بۆ ئەوەی هێڵی ناوەڕاستی بەهێزبکات، بەتایبەت کە یاریزانەکە لە چەند گەڕی رابردووی پرێمەرلیگدا ئاستێکی بەرزی پێشکێشکردووە، بۆ ئەوەش هەنگاوەکانی دەستپێکردووە و بە رژی بیر لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکاتەوە."
 
گرێبەستی ئیلکای گوندۆگان لە هاوینی داهاتوودا کۆتاییدێت، یاریزانەکە لەلایەن چێڵسی و بارسێلۆناوە داوادەکرێت و مانچێستەر سیتی دەیەوێت ئەو یاریزانە بۆ وەرزی داهاتووش بمێنێتەوە، بەڵام هێشتا یاریزانەکە بڕیاری خۆی نەداوە و لە دوای یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بڕیار لەبارەی داهاتووی خۆیەوە دەدات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە