نۆڤاك جۆكۆڤیچ.. یەکێک لە باشترین تێنسزانانی جیهان

رووداو دیجیتال

 

ئەحمەد عەبدولستار

ئەمڕۆ تەمەنی نۆڤاک جۆکۆڤیچی تێنسزانی سربی، بووە 34 ساڵ، کە یەکێکە لە باشترین تێنسزانانی مێژوو، ئەو ئێستا پلەی یەکەمی لر ریزبەندیی باشترین تێنسزانانی جیهانی گرتووە.

بەو بۆنەیەوە چەند ئامار و ژمارەیەکی سەرنجڕاکێشی ئەو تێنسزانە سەرنجڕاکێشە بەبیرتان دێنینەوە:

1 - خاوەنی زۆرترین بردنەوەیە لەسەر یەکدی، کە لە گرانددا 30 بردنەوەی هەیە.

2 - یەکەمین یاریزانە دوو نازناو  یان زیاتر لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکانی ماستەرز  بەدەستبێنێت، کە 9 جارە.

3 - یەکەمین یاریزانە لە مێژووی تێنسدا 321 ھەفتە لە ریزبەندی یەکەمی جیھان بێت، بەردەوامیشە.

‏4 - خاوەنی زۆرترین یاری کۆتاییە لە پاڵەوانێتییە گەورەکاندا، کە 18 جارە لەسەریەکدی.
5 - خاوەنی زۆرترین یاری کۆتایی ماستەرزە، کە 11 جارە لەسەر یەکدی.
6 - خاوەنی زۆرترین نازناوە گەورەکانە، کە 59 نازناوە.
7 - خاوەنی زۆرترین بردنەوەیە لە تۆپ 10 لە یەک وەرز (31)بردنەوە
8 - یەکەمین یاریزانە کەمترین گێم دۆراوە بۆ بردنەوەی جامی ماستەرز
9 - یەکەمین یاریزانە لە یەک وەرزدا10 نازناوی گەورە بباتەوە.

ئامارە گشتییەکانی جۆکۆڤیچ:

950 بردنەوە
82 نازناو
18 نازناوی گراند سلام 
34 نازناوی ماستەرز
5 نازناوی جامی ماستەرز
جامی دەیفس 2010
مەدالیای بڕۆنزی ئۆڵۆمپیاد 2008.