ناسر خلێفی دادگایی دەکرێت

دادگای فەڕەنسا دۆسییەی لێکۆڵینەوەی بۆ ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان کردەوە، سەبارەت بە تێوەگلانی بە تۆمەتی گەندەڵی.

دادوەرەری لێکۆڵینەوە بە ئاژانسی ئەسۆشەیتد پرێسی راگەیاند "ناسر خلێفی بە گەندەڵی تێوەگلاوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت، سەبارەت بە دۆسییەی میوانداریکردنی وڵاتی قەتەر بۆ پاڵەوانییەتی یارییەکانی هێزی لەشی جیهان بۆ ساڵی 2019.

ئەو دادوەرە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، چونکە رانەسپێردراوە بۆ قسەکردن بۆ راگەیاندنەکان رای گشتی. 

رۆژنامەی لۆپاریزیان لەبارەی هەمان بابەتەوە راپۆرتێکی بڵاوکردوەوتەوە و تێیدا هاتووە "ناسر خلێفی بڕی 3،5 ملیۆن دۆلاری وەک بەرتیل داوە بە سەرۆکی پێشووی یاری هێزی لەشی جیهان، لامین دیاک تا هاوکاری قەتەر بکات بۆ ئەوەی میوانداری پاڵەوانییەتی هێزی لەشی جیهان بکات لە ساڵی 2019