وردەکاریی کلاسیکۆی عێراق لە جامی ئاسیا لە هەولێر

23-05-2017
محەممەد کارێزی
محەممەد کارێزی
 جامی یه‌كێتیی یانه‌كانی ئاسیا
جامی یه‌كێتیی یانه‌كانی ئاسیا
نیشانەکردن جامی یه‌كێتیی یانه‌كانی ئاسیا جه‌وییه‌ زه‌وڕا
A+ A-

رووداو - هه‌ولێر 

له‌ یاریی چوونی قۆناخی پێشكۆتایی جامی یه‌كێتیی یانه‌كانی ئاسیا، هه‌ردوو یانه‌ی عێراقی جه‌وییه‌ و زه‌وڕا له‌ هه‌ولێر به‌ یه‌كگیشتن و له‌ ئه‌نجامیشدا یه‌كسانبوون.
جه‌ماوه‌رێكی زۆری هه‌ردوو یانه‌ش له‌ یاریگه‌ی فڕه‌نسۆ هه‌ریری ئاماده‌بوون، كه‌ نزیكه‌ی 12 هه‌زار كه‌س ده‌بوون.
هاندەرانی یانەی جەوییە بەر لە سێ کاژێر لە رووبەروبوونەوەی تیپەکەیان بەرامبەر یانەی زەوڕا دەستیان بە گوتوونەوەی دروشمەکانیان کرد.

یاریی قۆناخی پێش کۆتایی جامی یەکێتی یانەکانی ئاسیا لە ناو یاریگەی فەڕەنسۆ هەریری شاری هەولێر بە ئامادەبوونی یازدەهەزار و پێنجسەد هاندەر بەڕێوەچوو، دوای ململانێیەکی بەهێز هەر دوو تیپ بە یەکسانبوون بە گۆڵێک، گۆڵی یانەی زەوڕا لە لایەن عەلا عەلی تۆمارکرا، گۆڵەکەی یانەی جەوییەش ئەمجەد رازیی تۆماریی کرد.

ململانێی یانەی جەوییە و یانەی زەوڕا بە یاریی کلاسیکۆی عێراق دادەندرێت، بەڵام ماوەی ساڵێکە ئەم دوو تیپەی شاری بەغداد سێ یارییان ئەنجامداوە و بە یەکسانبوون رازیی بوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە