پەیامێکی چاوەڕواننەکراو لە پێرێزەوە بۆ بارسێلۆنا

23-04-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن خوان لاپۆرتا فلۆرێنتینۆ پێرێز
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید پەیامێکی چاوەڕواننەکراو دەگەیێنێتە کارگێڕیی یانەی بارسێلۆنا.
 
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی و نزیک لە یانەی بارسێلۆنا دەڵێت "فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید لە کاتی خواردنی نانی ئێوارە لەگەڵ خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا، بەر لە ئەنجامدانی یاریی کلاسیکۆ لەبارەی چاڤی هێرناندێزەوە قسەی لەگەڵ سەرۆکی یانە کەتەلۆنییەکە کردووە."
 
رۆژنامەکە دەڵێت پێرێز بە بەرپرسانی بارسێلۆنای گوتووە "بۆچی دەبێ چاڤی قوربانیی دەرکرانی بارسا بێت لە چامپیۆنزلیگ و لالیگا، ساڵی رابردوو ئێمە خولمان لەدەستدا و سیتی چوار گۆڵی لێکردین، بەڵام باسمان لە چارەنووسی ئەنچیلۆتی نەکرد."
 
سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، یەکێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕیی بارسێلۆنا ئەم قسانەی لەسەر زاری پێرێز گێڕاوەتەوە.
 
بارسێلۆنا کلاسیکۆی بەرامبەر ریال مەدرید بە دوو گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ دۆڕاند، پرسی مانەوە یان رۆیشتنی چاڤی هێرناندێز لە یانەکە بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە.
 
میدیای ئیسپانیا دەڵێت "چاڤی بیر لە مانەوە لە یانەکە دەکاتەوە، بەڵام مەرجی ئەوەی هەیە گۆڕانکاری بکرێت و یانەکە سێ گرێبەستی نوێ واژۆبکات، بەڵام دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەکە بە راهێنەرەکەی گوتووە، ئەو توانایە داراییەمان نییە."
 
دوای دۆڕانی لە کلاسیکۆدا، بارسێلۆنا بەجیاوازیی 11 خاڵ لەگەڵ ریال مەدرید لە پلەی دووەمی ریزبەندی لالیگایە و لە چامپیۆنزلیگیشدا کراوەتە دەرەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە