ڤیدیۆ: بۆرووسیا دۆرتموند خۆی گەیاندە پێشەنگی بوندێسلیگا

رووداو دیجیتاڵ

 

بۆرووسیا دۆرتموند، دیارییەکەی بایرن میونشنی قبوڵ کرد و هەلی سەرکەوتنی بۆ لووتکەی خولی ئەڵمانی قۆستەوە و بە ئەنجامی 4-0 لە ئینتراخت فرانکفورتی میوانەکەی بردەوە.
 
دۆرتموند دۆڕانی بایرن میونشنی بە یانەی ماینز لە بەرژەوەندی خۆیدا قۆستەوە و بە بردنەوەی یارییەکەی چووە پێشەنگی بوندێسلیگا، بە جیاوازی خاڵێک لە بایرنی دووەم.
 
لە خولەکی 19 جود بێلینگهام گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی میوان تۆمارکرد. پێش ئەوەی دۆنیل مالێن دوای پێنج خولەک گۆڵی دووەم تۆماربکات، هەروەها ماتس هومێڵز 4 خولەک پێش کۆتاییهاتنی نیوەی یەکەم  بەسەر گۆڵی سێیەمی بۆ دۆرتموند زیادکرد.
 
لە خولەکی 66 مالێن گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی یانەکەی تۆمارکرد، ئەو تیپەی خاوەنی باشترین ژمارەی پێوانەیی لەسەر یاریگەی خۆیدا لە بۆندسلیگادا، کە تەواوی خاڵەکانی بەدەستهێناوە.
 
بەم بردنەوەیە دۆرتموند بۆ 60 خاڵ و بە جیاوازی خاڵێک لەگەڵ بایرن میونشنی چووە پێشەنگ، پێنج گەڕ پێش کۆتایی هاتنی وەرزەکە.
 
لە کاتێکدا فرانکفورت بە 42 خاڵ لە پلەی نۆیەمدا مایەوە.