ڤیدیۆ؛ بیلباو سەرکەوتنێکی بە نرخی بەدەستهێنا

رووداو دیجیتاڵ

 

ئاتلێتیک بیلباو، بە بەدەستهێنانی سەرکەوتنێکی بەنرخ خۆی لە پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی و رکابەریکردن لەسەر کورسییەکی ئەوروپی نزیککردەوە.
 
لەسەر یاریگەی یارییەکانی دەریای ناوەڕاست، یانەی ئاتلێتیک بیلباو لە گەڕی 30ـی خولی تۆپی پێی ئیسپانیادا، بووە میوانی ئەلمێریا و بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێیبردەوە.
 
بیلباو لە خولەکی 9 لە رێگەی نیکۆ ویلیامزەوە بە گۆڵێک پێشکەوت و نیوەی یەکەم بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا و لە خولەکی  56 ئۆسکار دی مارکۆس گۆڵی دووەمی یانەی میوانی تۆمارکرد، بەرلەوەی ئەلمێریا لە دوایین خولەکی یارییەکەدا لە رێگەی ئەلێکس سێنتیێسەوە تاکە گۆڵی خۆی تۆمار بکات.
 
بەم سەرکەوتنە ئاتلێتیک بیلباو ژمارەی خاڵەکانی بۆ 46 خاڵ بەرزکردەوە و لە پلەی حەوتەمدایە، ئەلمێریاش لە پلەی 17ـدا مایەوە، کە خاوەنی 30 خاڵە.