ڤیدیۆ؛ پاریس سانجێرمان ئامادەیە بۆ بردنەوەی نازناوی لیگ وەن

23-04-2022
ئیحسان تاهیر
Photo by FRANCK FIFE / AFP
Photo by FRANCK FIFE / AFP
نیشانەکردن پاریس سانجێرمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی پاریس سانجێرمان، دوامەشقەکانی خۆی بە ئامادەبوونی مێسی، ئێمباپێ و نەیمار ئەنجامدا، وەک ئامادەکاری بۆ یارییەکی یەکلاکەرەوە بەرامبەر لانس و بە فەرمی بوون بە پاڵەوانی ئەم وەرزەی لیگ وەن.
 
ئەمشەو کاژێر 22:00 بە کاتی باشووری کوردستان، لە گەڕی 34ـی لیگ وەندا، یانەی پاریسی لەسەر یاریگەی پارک دی پرانس میوانداری لانس دەکات و دەیەوێت ئەمشەو بوونی بە پاڵەوانی خولەکە یەکلایی بکاتەوە.
 
پاریس سانجێرمان کە ئێستا 15 خاڵ لە پێش مارسیلیای دووەمی ریزبەندییە، پێویستی بە تەنیا خاڵێکە بۆ ئەوەی نازناوەکە یەکلاییبکاتەوە.
 
ماورێسیۆ پۆچێتینۆ بۆ ئەم یارییە بە تەواوی پێکهاتەکەیەوە یاری دەکات، بەتایبەتیش سێکوچکەی هێڵی هێرشبردنی، کیلیان ئێمباپێ، نەیمار داسیلڤا و لیۆنێل مێسی، کە ئەمەی دوایی بەهۆی پێکانەوە بەشداری لە یاریی رابردووی یانەکەیدا نەکرد، بەڵام دوێنێ گەڕایەوە نێو مەشقەکانی یانەکەی و ئەمڕۆش بەشێوەیەیکی ئاسایی مەشقی کردووە و بۆ یارییەکە ئامادەیە.
 
ئەگەر پاریس سانجێرمان ئەمشەو نازناوەکە یەکلاییبکاتەوە، دەبێتە خاوەنی 10 نازناوی خولی وڵاتەکەی.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە