لێستەر سیتی سێیەمی قایمترکرد

رووداو دیجیتاڵ

یانەی لێستەر سیتی لە یارییەکی ئاساندا لە یانەی وێستبرۆمیچی بردەوە و پێگەی خۆی لە پلەی سێیەمی پرێمەرلیگدا قایمتر کرد.

لێستەر سیتی لە یاریگای وۆکەرز میوانداری یانەی وێستبرۆمیچی کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام بردەوە.

لێستەر یارییەکەی هەر لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا کاتێک هەرسێ گۆڵی یارییەکەی لە گێمی یەکەمدا تۆمارکرد.

لە خولەکی 23دا جیمی ڤاردی گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و بە دوای ئەودا و دوای تێپەڕینی تەنیا سێ خولەک جۆنی ئیڤانز ئەنجامەکەی کردە دوو گۆڵی بێوەڵام و لە خولەکی 36دا کلیچی ئیهاناچۆ گۆڵی سێیەم و سێ خاڵی یارییەکەی بۆ رێوییەکان تۆمارکرد.

بە وەرگرتنی ئەم سێ خاڵە، لێستەر لە پلەی سێیەمدا مایەوە و خاڵەکانی گەیاندە، 59 خاڵ و وێستبرۆمیچیش لە پلەی 19یە و 24 خاڵی هەیە و نزیکە لە دابەزین بۆ چامپیۆنزشیپ.

ئەمڕۆش لە دەستپێکی یارییەکانی گەڕی 33دا یانەی ئارسیناڵ میوانداری ئێڤێرتۆن دەکات.

یارییەکە کاژێر 22:00 بە کاتی باشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت و لە یاری یەکەمیاندا ئێڤێرتۆن بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک براوە بووە.