بارسێلۆنا دەیەوێت لە نایکی جیا ببێتەوە

رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا لە یەکەم زنجیرەی پۆدکاستی خۆیدا، رایگەیاند کە بیر لەوە دەکاتەوە گرێبەستی خۆیان و نایکی هەڵبوەشێننەوە.
 
خوان لاپۆرتا، باسی لەوە کرد کە ئێستا یانەکە 3 ئۆفەری لەبەردەستە و کۆمپانیا زەبەلاحەکانی جیهان دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ بارسێلۆنا بکەن.
 
پوما و رێد گرنگترین ئەو کۆمپانیانەن کە دەیانەوێت شوێنی نایکی بگرنەوە و ئۆفەری باشتر پێشکەش بە بارسا بکەن،
 
لاپۆرتا لە پۆدکاستەکەی باسی لەوە کرد کە ئەو گرێبەستەی ئێستای نێوان بارسا و نایکی زۆر کەمترە لەوەی کە شایەنی یانەکەیە و کەمترە لەوەی کە پێشکێش بە بارسا کراوە.
دواجار لاپۆرتا باسی لەوە کرد کە لەگەڵ نایکی گفتۆگۆیان کردووە بۆ ئەوەی پاداشتی تیپەکە بکەن، بەڵام هەوڵەکانی ئەو کۆمپانیا ئەمریکییە رژدنەبوون لەسەر بابەتەکە و بۆیە ئەوان دەیانەوێت گرێبەستەکە هەڵبوەشێننەوە.
 
زیاتر لە 26 ساڵە نایکی و بارسێلۆنا گرێبەستیان هەیە و بەپێی دوایین گرێبەستی نێوانیان، نایکی ساڵانە زیاتر لە 105 ملیۆن یۆرۆ بە بارسا دەدات.