یاریی لووتکەی ئەمشەو.. لێدوانی راهێنەران

رووداو دیجیتاڵ

 

ئەمشەو پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 دەستپێدەکات و لە یارییەکی گرنگدا هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لەسەر یاریگەی دیێگۆ مارادۆنا میوانداری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەکات.
 
لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەدا، راهێنەری هەردوو هەڵبژاردە باسی یارییەکەیان و دۆخی تیپەکانیان کردووە. کە ئەمە پوختەی قسەکانی هەردووکیانە.
 
رۆبێرتۆ مانچینی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا:
 
ئیمە هەستێکی زۆر گەورەمان هەبوو دوای ئەوەی نازناوی یۆرۆی 2020ـمان بردەوە، بەڵام زۆر نائومێدبووین دوای ئەوەی نەمانتوانی بگەینە مۆندیال، ئێمە شایەنی ئەوە نەبووین، چونکە تیپەکە خراپ نەبوو، بەڵام بە ساتێکی خراپ تێپەڕین، رەنگە هەڵەیەکمان هەبووبێت، بەڵام ئێستا دەستپێدەکەینەوە، لەم ماوەیەدا ئێمە توانیمان دووجار بگەینە یاریی کۆتایی نەیشنسلیگ، ئێمە نائومێدی لەبیر دەکەین و دەبێت بە ئامانجی هاوشێوەوە دەستپێبکەین.
 
 
گاریس ساوسگەیت، راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا:
 
کەمێک باسمان لەو ئەزموونە کرد کە لە ماوەی چوار پێنج ساڵی رابردوودا هەمانبوو، هەندێک یاریزان بەشداریان لەو شتانەدا کرد کە لەو ماوەیەدا روویاندا و ژمارەیەک یاریزانی دیکەش لەو ماوەیەدا پەیوەندییان پێوەکردین، لە راستیدا پێویستمان بە بەڵگەی زیادە نییە بۆ ئەوەی متمانەیان بە تواناکانیان هەبێت. ئەوان لە گەورەترین یارییەکانی پاڵەوانێتییەکانی تۆپی پێی جیهانیدا یارییان کردووە و دەزانن دەبێت لە چ ئاستێکدا یاری بکەن، و دەزانن توانای رکابەریکردنیان هەیە لەو ئاستەدا. لە راستیدا هەرچییەکمان کردبێت لە رابردوودا گرنگ نییە بۆ ئەم یارییە.  ئێمە بەشی ئەوە خاکەڕایین بۆ ئەوەی کار بکەین بۆ ئەوەی جارێکی دیکە سەرکەوین و یارییەکی نایاب لە دەستپێکردنی گەشتەکە پێشکێش بکەین.
 
لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی ئیتاڵیا، ئەوە ئەو جۆرە ئاڵنگارییەیە کە دەبێت دەست بکەین و ئەو جۆرە یارییانەیە کە دەبێت لەوانەوە دەست بە بردنەوە بکەین، بەڵام دەبێت بە یەکگرتوویی یاری بکەین، بەڵام وەک گوتم لێرە لە ئیتاڵیا لە ساڵی 1961ـەوە سەرکەوتنمان بەدەستنەهێناوە و ئەوەش مێژوویەکی دیکەیە کە هەوڵی گۆڕینی دەدەین. ئاڵنگارییەکی گەورە دەبێت بۆ ئەم تیپە، چونکە لە رابردوودا زۆر بەربەستیان شکاندووە. تێدەگەم ئیتاڵیا سەرنەکەوت بۆ مۆندیال، بەڵام تیپەکەیان هێشتا کۆمەڵێک یاریزانی گەورەی هەیە و پاڵنەرێکی گەورەشیان دەبێت، یارییەکی نایاب دەبێت.