یانەکان و ئەستێرەکانی تۆپی پێ پیرۆزبایی مانگی رەمەزان لە موسڵمانان دەکەن

23-03-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن مانگی رەمەزان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، بەو بۆنەیەوە یانەکانی تۆپی پێ و ئەستێرەکانیان بە پەیامی نووسرا و دەنگی پیرۆزباییان له موسڵمانانی جیهان کرد.
 
یانەی بارسێلۆنا لە ئەکاونتی خۆیدا نووسیویەتی "مانگی پیرۆز پیرۆز بێت، رەمەزان کەریم.
 

 

 

 

 

لە بەرامبەردا یانەی ریال مەدرید بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزەوە، پیرۆزباییەکی ئاراستەی جیهانی ئیسلامی کرد و لە ئەکاونتی مێرینگێشدا نووسیویەتی، یانەی ریال مەدرید بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە دەکات. هەموو ساڵێک بەخۆشی.
 

ئەستێرەکانی پاریس سانجێرمان بەهەمان بۆنەوە، پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی نەتەوەی ئیسلامی کرد.
 
یانەی مانچێستەر یونایتدیش نووسیویەتی "هەمووان لە مانچێستەر یونایتد پیرۆزباییتان لێدەکەن بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز، هەموو ساڵێک بەخۆشی".
 

هەروەها یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی پیرۆزبایی پێشکەش هاندەرە موسڵمانەکانی کرد.
 

ئەستێرەکانی خولی نایابی ئینگلتەراش هەر بەو بۆنەیەوە، هاتنی مانگی رەمەزانیان لە موسڵمانانی جیهان پیرۆزکرد، لە رێگەی ڤیدیۆ کلیپێکەوە کە هەژماری فەرمی خولی نایابی ئینگلیزی بە زمانی عەرەبی لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە.
 
لە کلیپەکەدا کە زیاتر لە ملیۆنێک بینەری هەبووە، چەند یاریزانێکی پرێمەرلیگ دەردەکەون، کە بریتین لە گرانیت چاکای سویسری، ئەستێرەی یانەی ئارسیناڵ و عەبدوڵڵا دوکۆری فەرەنسی، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ئێڤێرتۆن، لەگەڵ ئارنۆد گرۆنیڤێڵدی هۆڵەندی و یاریزانی تۆتێنهام و تیمۆسی کاستانی بەلجیکی، بەرگریکاری یانەی لێستەر سیتی.
 
یاریزانەکان بە هەردوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی دەڵێن "سڵاوتان لێبێت، بۆ هەموو هاندەرانی موسڵمان لە سەرانسەری جیهان کە ئاهەنگ بەم بۆنەیە دەگێڕن، پێتان دەڵێین: رەمەزانتان پیرۆز".
 

هەر بەو بۆنەیەوە ئەستێرە گەورەکانی وەک کریستیانۆ رۆناڵدۆ و محەممەد سەڵاح، بە بۆنەی مانگی خێر و بەرەکەتەوە پیرۆزبایی خۆیان پێشکەشی موسڵمانان کرد.
 

مەسعود ئۆزێل، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیاش، کە دوێنێ بەیەکجاری وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند، لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و مانگی رەمەزانی لە موسڵمانانی جیهان پیرۆز کرد، نووسیبووی "بۆ هەموو خوشک و برا موسڵمانەکانم، رەمەزانتان پیرۆز، هیوادارم ئەم مانگە تایبەتە ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ هەمووان بهێنێت".
 

چەندین یاریزان و یانەی دیکەش بەو بۆنەیەوە پەیامی پیرۆزباییان بۆ مسوڵمانان ناردووە:

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە