ناسر خلێفی لە بەرتیلدان تێوەگلا

رووداو - هەولێر

ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە و پێدانی بەرتیلی خراوەتە پاڵ.

چەند سەرچاوەیەکی رۆژنامەڤانی لە فەرەنسا بڵاویانکردووەتەوە، خلێفی بە تۆمەتی پێدانی بەرتیل و سپیکردنەوەی پارە بە شێوەیەکی فراوان، لەبەرامبەر وەرگرتنی مافی میوانداریکردنی یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان لە قەتەر.

ناسر بە هاوبەشی لەگەڵ براکەی خاوەنی کۆمپانیایەکن و بڕی 3 ملیۆن و نیو یۆرۆیان داوە بۆ ئەوەی ئاسانکارییان بۆ بکرێت و قەتەر یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان وەربگرێت، ئەمەش روویدا و لە ساڵی 2017دا قەتەر مافی میوانداریکردنەکەی بردەوە.

دوای ئەم رووداوەش خلێفی دانی بەوەداناوە کە %50 پشکی کۆمپانیاکەی هەیە، بەڵام گوتوویەتی ئاگاداری هیچ بەرتیلدان یان سپیکردنەوەی پارە نیم.