ڤیدیۆ؛ سویسرا بەبردنەوە چووە نێو پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020

23-03-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن سویسرا، جۆرجیا
A+ A-

رووداو - هەولێر

هەڵبژاردەی سویسرا یەکەم سێ خاڵی لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020 بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە جۆرجیای بردەوە.

لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی چوارەمدا، سویسرا بەبێ بەشدارییکردنی شیردان شاقیری کە تووشی پێکانبووە، لە دەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەڕووی جۆرجیا بووەوە و یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لێبردەوە.

دوای ئەوەی گێمی یەکەم بەیەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، لە خولەکی 57 ستیڤن زوبێر گۆڵێکی بۆ هەڵبژاردەی میوان تۆمارکرد، لە خولەکی 80 دینیس زەکەریا گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و یارییەکە بەو ئەنجامە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی سویسرا کۆتاییهات و هەڵبژاردەکە یەکەم سێ خاڵی بردەوە.

رۆژی سێشەممە، سویسرا لە دووەم یاریی خۆیدا میوانداری دانیمارک دەکات، جۆرجیاش رووبەڕووی ئێرلەندا دەبێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە