چواردە کارتی سوور لە یەک خولەکدا

23-03-2014
ئارینا حه‌مید
نیشانەکردن کارتی سوور
A+ A-

رووداو - هەولێر

لە جیهانی وەرزشدا زۆر ریکۆرد تۆمار کراوە لە خێرایی گۆڵ تۆمار کردن و لە زۆری ژمارەی گۆڵ، بەڵام ئەمجارە ریکۆردێکی تایبەت بە پێدانی زۆرترین ژمارەی کارتی سوور لە یارییەکدا تۆمارکرا.

 لە یاری نێوان دوو تیپی یانەکانی شاری ئیزمیری تورکیا بە هۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ لە نێوان یاریزانەکاندا چواردە یاریزان بە کارتی سوور کرانە دەرەوە.

ئەم رووداوە لە خولەکی هەشتا ونۆی یارییەکەدا روویدا، کە لە ماوەی تەنیا یەک خولەکدا بە هۆی دروستبوونی ئەو گرژی و ئاڵۆزییەی لە نێوان یاریزانەکاندا سەریهەڵدا، ناوبژیوان ناچار بوو چواردە یاریزان لە هەردوو تیپ بکاتە دەرەوە و یارییەکەش بە بێ هەژمارکردنی هیچ خاڵێک کۆتایی پێ هات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە