(SAS).. باشترین دووانه‌ی هێرشبه‌رن له‌ نیو سه‌ده‌ی رابردوودا

23-03-2014
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن SAS
A+ A-

رووداوى وه‌رزشی ـ Reds4ever

سه‌رباری هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌ ریزه‌كانی یانه‌ ئینگلیزیه‌كاندا روویانداوه‌، وه‌ك پاشه‌كشه‌یان له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپی و هه‌روه‌ها پاشه‌كشه‌ی چه‌ند یانه‌یه‌كی پێشه‌نگی وه‌ك مانچسته‌ر یونایتد بۆ ریزه‌كانی دواوه‌، به‌ڵام له‌ هه‌مانكاتدا خولی پریمیه‌رلیگی ئه‌و وڵاته‌ چه‌ند ژماره‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشی تێدا تۆماركراون.
ره‌نگه‌ دیارترین ئه‌و ژمارانه‌ بریتی بێت له‌ هه‌ماهه‌نگییه‌ كه‌موێنه‌كه‌ی نێوان لویس سوارێز و دانیێل ستۆرێج له‌ ریزه‌كانی یانه‌ی لیڤه‌رپوولدا كه‌ نزیكه‌ی نیو سه‌ده‌یه‌ هه‌ماهه‌نگیی وا سه‌ركه‌وتووانه‌ له‌ ریزه‌كانی یانه‌ ئینگلیزیه‌كاندا دووباره‌ نه‌بووه‌ته‌وه‌.

كۆی گۆڵه‌كانی ئه‌و دووانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یان گه‌یشتووه‌ته‌ 47 گۆڵ (سوارێز 28 گۆڵ و ستۆرێج 19 گۆڵ)، به‌مه‌ش ده‌بنه‌ یه‌كه‌مین دووانه‌ی هێرشبه‌ر كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 18 گۆڵ تۆماربكات له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1965 كه‌ دووانه‌كه‌ی یانه‌ی بلاكبێرن (ماك ئیڤۆی و جۆن بیرۆم) ئه‌و كاره‌یان كردووه‌.
تۆماركردنی 47 گۆڵ له‌م وه‌رزه‌ی ئێستای خولی ئینگلیزیدا شتێكی كه‌م نییه‌، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك یانه‌ هه‌ن نه‌یانتوانیوه‌ تاوه‌كو گه‌ڕی ئێستای ئه‌م خوله‌ بگه‌نه‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ به‌  مانچسته‌ر یونایتدی هه‌ڵگری نازناوی ساڵی رابردوشه‌وه‌.
 
ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ لیڤه‌رپوول بتوانێت نازناوی پریمیه‌رلیگ بباته‌وه‌ دوای 24 ساڵ له‌ دوای وه‌ده‌ستهێنانی، ئه‌وا دووانه‌ی SAS واته‌ (سوارێز  ئاند ستورێج) هۆكاری یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م نازناوه‌ ده‌بن.
له‌م باره‌وه‌ ستیڤن جیراردی سه‌ركرده‌ی سووره‌كان ده‌ڵێت "هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین كه‌ چێڵسی و مانچسته‌ر سیتی نزیكترین دوو یانه‌ن له‌ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌، به‌ڵام لیڤه‌رپوول كۆڵ نادات و تا كۆتایی هه‌وڵ ده‌دات".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە