ڤیدیۆ؛ یوڤێنتوس و ڤیاریال بە یەکسانبوون رازی بوون

23-02-2022
ئیحسان تاهیر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی بە یەکسانبوونێکی گرنگ لە خاکی ئیسپانییەکانەوە گەڕایەوە ئیتاڵیا، دوای ئەوەی توانی بەرامبەر ڤیاریال ئاستێکی باش پێشکێش بکات.
 
هەردوو یانە لە یاریی چوونی قۆناخی 16ـی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لەسەر یاریگەی لا سیرامیکا رووبەڕووی یەکبوونەوە و یارییەکە بە یەکسانبوون بە ئەنجامی 1-1 کۆتاییهات.
 
دوشان ڤلاهۆڤیچ تەنیا 32 چرکەی بەسبوو بۆ ئەوەی یانەی خانمە پیرەکە بە گۆڵێک پێشبخات، کە یەکەم گۆڵی هێرشبەرە سربییەکە بوو لەگەڵ یوڤێنتوس لە چامپیۆنزلیگدا تۆمار بکات، هەروەها خێراترین گۆڵیشە ئەو یانە ئیتاڵییە لە چامپیۆنزلیگدا تۆماری بکات.
 
یانەی خاوەن یاریگە زۆر هەوڵیدا لەم گێمەدا ئەنجامەکە بۆ بەرژەوەندی خۆی یەکسان بکاتەوە، بەڵام نەیتوانی و نیوەی یەکەم بە پێشکەوتنی یوڤێ بە گۆڵێکی بێبەرامبەر کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا تیپەکەی ئونای ئێمری خۆی بەدەستەوە نەدا و کۆمەڵێک هێرشیان بردە سەر گۆڵی تیپی میوان، تاوەکو دانیێل پاریخۆ لە خولەکی 66 توانی گۆڵی یەکسانبوون تۆماربکات.
 
یارییەکە 1-1 کۆتاییهات و ئیتاڵییەکان بەم ئەنجامە رازی بوون، کە بڕیارە لە یاریی گەڕانەوەدا، لە 16ـی مانگی داهاتوودا لەسەر یاریگەی ئەلیانز تۆرینۆ میوانداری ڤیاریال بکەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە